لە کەرکووک بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو

دیمەنی بارانبارین لە کەرکووک. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری پشووی فەرمی دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بەهۆی نالەباری کەشوهەوا سبەینێ یەکشەممە، دەوامی فەرمی تەنیا لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک بکرێتە پشوو.

‎سەبارەت بە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان، دەوامی فەرمی تێیاندا وەک ڕۆژانی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

هۆکارە زانراوەکان: بڕیارەکە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی قوتابیان لە سەنتەری کەرکووک و قەزا و ناحییە و گوندەکان دراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ