لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی شەشەمی لە ژمارەی تووشبووانی شەکرە هەیە

شەیری بکە لە:
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عێراق پلەی شەشەمی لە ژمارەی تووشبووانی شەکرە هەیە

پشکنینی نەخۆشی شەکردە - وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

عێراق لە ساڵی 2025دا پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەدا، کە نزیکەی 2 ملیۆن کەس دەبێت. 

 

وێنە گەورەکە: شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە بەهۆی تێکچوونی ڕێژەی ئەنسۆلینەوە ئاستی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە و کاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتیی جەستە دەکات. پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی بەردەوام، باشترین ڕێگەن بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی داتاکانی ڕاپۆرتی"World Population Review" ، میسر پلەی یەکەمی عەرەبی گرتووە بە نزیکەی 10.9 ملیۆن تووشبوو، دواتر سعوودیە بە 4.3 ملیۆن کەس لە پلەی دووەمدا دێت، پاشان سوودان لە پلەی سێیەمدا بە 3.5 ملیۆن تووشبوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەغریب پلەی چوارەمی گرتووە بە 2.3 ملیۆن تووشبوو، دواتر جەزائیر لە پلەی پێنجەمدا بە زیاتر لە 2 ملیۆن تووشبوو و عێراقیش لە پلەی شەشەمدا دێت بە 2 ملیۆن تووشبوو.

 

لە هەمان کاتدا: لە پلەکانی دواتردا، سووریا لە پلەی حەوتەمدا بە 1.5 ملیۆن تووشبوو، ئیمارات لە پلەی هەشتەمە بە نزیکەی 994 هەزار کەس، ئوردن لە پلەی نۆیەمدا بە 866 هەزار کەس و کوێت لە پلەی دەیەمدا بە 803 هەزار تووشبوو دێت.

 

باکگراوند: بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، لە هەموو جیهاندا زیاتر لە 800 ملیۆن تووشبووی نەخۆشی شەکرە هەن و زۆربەیان چارەسەری پێویست وەرناگرن، بەشێوەیەک لە ساڵی 1990ەوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا دوو هێندە زیادی کردووە و لە 7% بۆ 14% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە هۆی شێوازی ژیانکردنی ناتەندروست، بەتایبەتی لە وڵاتە کەم داهاتەکان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ