لە جیهاندا تەنها 50 کەس هەیەتی؛ زانایان "خوێنی زێڕین" لە تاقیگە دروست دەکەن

شەیری بکە لە:
لە جیهاندا تەنها 50 کەس هەیەتی؛ زانایان "خوێنی زێڕین" لە تاقیگە دروست دەکەن

کەسێک لەکاتی خوێنبەخشین

ئاڤا نیوز

 

زانایان هەوڵ دەدەن جۆرە خوێنێکی زۆر دەگمەن لە تاقیگەدا بەرهەم بهێنن، کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تەنها لە جەستەی 50 کەسدا دۆزراوەتەوە و کێشەی نەبوونی خوێن چارەسەر دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: جۆرە خوێنێکی دەگمەن هەیە بە ناوی (Rh null)؛ ئەگەر هەڵگری ئەم جۆرە خوێنە پێویستی پێی بێت، مەحاڵە خوێنی دەست بکەوێت، مەگەر خوێنی خۆی بۆ هەڵگیرابێت. چونکە ژیانی هەزاران نەخۆش ڕزگار دەکات، زانایان دەیانەوێت ئەم خوێنە لە تاقیگە بەرهەم بهێنن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی (BBC)، ئەم جۆرە خوێنە لە پزیشکیدا بە "خوێنی زێڕین - Golden Blood" ناسراوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە خرۆکە سوورەکانی ئەم جۆرە خوێنە، لە سەرجەم 50 جۆرەکەی ئەنتیجێنی (Rh) بێبەشن. ئەم "پاکییە" وای کردووە ببێتە "بەخشەری گشتیی ڕاستەقینە" و جەستەی زۆربەی خەڵک وێڕای جیاوازی گرووپی خوێنیش، بەبێ کێشە وەریبگرێت.

 

هەوڵە زانستییەکان: تیمێکی زانکۆی بریستۆڵ و چەند زانکۆیەکی ئەمریکی، لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای دەستکاریکردنی بۆ هێڵ (Crispr-Cas9) و خانە بونیادییەکانەوە، هەوڵ دەدەن ئەم خوێنە لە تاقیگە دروست بکەن. ئەوان بۆ هێڵەکانی بەرپرس لە ئەنتیجێنەکانی وەک (ABO, Rh, Kell) دەسڕنەوە بۆ ئەوەی خوێنێکی "زۆر گونجاو" بەرهەم بهێنن.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە پڕۆسەکە ئاڵۆزە و پێویستی بە لاساییکردنەوەی وردی ئاماژەکانی جەستە هەیە، بەڵام ئێستا توێژینەوەیەکی کلینیکی بە ناوی (RESTORE) ئەنجام دەدرێت و ماوەی 10 ساڵ دەخایەنێت، تاوەکو زانایان دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەم خوێنە دەستکردە سەلامەتە بۆ مرۆڤ یان نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ