
ئاڤا نیوز
مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت و هیچ گرفتێکی لەسەر نییە، تەنها ئەوەی دەمێنێتەوە دیارنەبوونی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 کە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنها مووچەی 9 مانگیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرجکراوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر عێراق جێبەجێ کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12، مووچەی چەند مانگێکی بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەکەوێت و بەستنی مووچەیان لێ ئاڵۆز دەبێت.
- بۆ نموونە؛- ئەو فەرمانبەرانەی بە هەر هۆکارێک مۆڵەتیان کردووە، مامۆستایەک مۆڵەتی دایکایەتی کردووە، مانگی نۆی ئەمساڵ دەستبەکاربووەتەوە، بەڵام ناوەکەی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 11 نێردراوە، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەیە لە بەغدا.
- ئێستا مووچەی چوار مانگ وەرناگرێت، نۆ، دە، یانزە و دوانزە، چونکە مووچەی مانگی 11 نانێردرێت، یەکەم مووچە مانگی یەک وەردەگرێت.
- نموونەیەکی تر، خانەنشینێک مانگی هەشتی ئەمساڵ خانەنشین بووە، دۆسیەکەی مانگی 11 تەواو بووە، ناوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت، ئەم خانەنشینەش بەهەمانشێوە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی وەرناگرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند؛ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یان هاوشێوەی فەرمانبەران دەبێت، ئەگەر بەغدا بینێرێت دابەش دەکرێت ئەگەرنا هیچ.
- بۆ مووچەی مانگەکانی پێشتر هەشت و نۆ و 10، ئەوانەی وەریان نەگرتووە، نووسراوێک دەکەین بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە، ئەو مووچانەیان نافەوتێت بەڵام دوادەکەوێت دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد





