ئاڤا میدیا کەمپینی هاوکاری بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا کەمپینی هاوکاری بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە ڕادەگەیێنێت، هەر کەس و سەرمایەدارێک ئامادەیی هاوکارییە دەتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا بکات لە هەولێر.

وێنە گەورەکە: لە سۆنگەی هەستکردن بە بەپرسیارێتی نیشتمانی، ئاڤا میدیا دەیەوێت لەپاڵ حکومەت و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بەتایبەت دەزگای خێرخوازی بارزانی و کوردستان فاوندەیشن، هاوکاریی خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بکات و ئەرکی سەرشانیان سووک بکات. 



داواکاریی فەرمی: ئاڤا میدیا داوا لە سەرمایەداران و خێرخوازان و خەڵکی کوردستان دەکات بەپێی توانایان بە پارە بەشدار بن لە کامپەینەکەدا.
 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک دەیەوێت لە ڕێگەی ئاڤاوە هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ بکات، دەتوانێت لە ئێستاوە لەڕێگەی ئەم کیو ئاڕ کۆدە پارە بنێرێت، یاخود هاوکارییەکانی بگەیەنێت بە ئۆفیسی سەرەکی کەناڵەکە. 






هەنگاوی داهاتوو:
ئاڤا لە ڕێگەی بەرنامەی خۆری ئاڤاوە کە هەژان هێرش پێشکەشی دەکات، هاوکاری دەگەیەنێت بە ژمارەیەک هاووڵاتیی لێقەوماوی چەمچەماڵ و خانوویان بۆ نۆژەندەکاتەوە و پێداویستی ناوماڵیان بۆ دابین دەکات. 


-  نووسینگەی سەرەکی ئاڤا میدیا لە هەولێر دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام نزیک شەقامی 150 مەتری. 


ناونیشانی ئاڤا لە ڕێگەی گۆگڵ ماپەوە


ژمارەی پەیوەندی: 
07508035020 - 07701718885

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ