
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
ڕەوتی حیکمە بە فەرمی ڕایگەیاند، هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق نابێت، ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک چڕ بوونەتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم هەڵوێستەی ڕەوتی حیکمە کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، بە هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی کێبڕکێی توندی ناوخۆیی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، کە سەرەتا ناوی ژمارەیەکی زۆر کاندیدی تێدابوو پێش ئەوەی کەم بکرێنەوە دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: فەهد جبوری، ئەندامی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند: ئێمە نە لە ناوخۆ و نە لە دەرەوەی ڕەوتی حیکمە هیچ کاندیدێکمان بۆ سەرۆکایەتی وەزیران پێشکەش نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: جبوری ئاماژەی بەوەشدا، کۆدەنگیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کەسایەتی سەرۆکوەزیران، بڕیاری کۆتایی ئێمەیە و هیچ ناڕەزایەتییەکمان لەسەر ئەو کاندیدەی هەڵدەبژێردرێت نابێت.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بە میکانیزمی ڕێککەوتن لەسەر کاندێکی تەوافقی ، ئەو ئەندامەی ڕەوتی حیکمە ڕوونیکردەوە، گفتوگۆکان لەسەر نۆ کاندید بەردەوامە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دانیشتنی ئەندامانی پەرلەمانن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران ئەنجام بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە





