خێزانێک لە چەمچەماڵ نانی خواردنیشیان نەماوە و بەڵێنی هاوکارییان پێدەدرێت

شەیری بکە لە:
خێزانێک لە چەمچەماڵ نانی خواردنیشیان نەماوە و بەڵێنی هاوکارییان پێدەدرێت

ئاڤا نیوز

بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ زیاتر لە 500 ماڵ ئاو چووەتە ناویان و زیانیان بەرکەوتووە، یەکێک لەو خێزانانە خاوەنی پێنج منداڵن و نان و ئاوی خواردنەوەشیان نەماوە، هەوراز گوڵپی بەڵێنی هاوکارییان پێدەدات. 

چیرۆکی سەرەکی: چیرۆکی تراژیدی لە لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ تەواو نابن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ چیرۆکی خەمناک ئاشكرا دەبن. ئاڤا میدیا لە سێیەم ڕۆژی دوای لافاوەکە سەردانی ماڵێکی کردووە تەنیا 12 رۆژە بوونەتە خاوەنی ماڵی خۆیان، بەڵام بەهۆی لافاو چووەتە ماڵیان و هیچ کەلوپەلیان بە ساغی دەرنەچووە.

لێدوانی فەرمی: ئەو هاووڵاتییە لێقەوماوە بە ئاڤا میدیای راگەیاند، خاوەنی پێنج منداڵە و لافاو سەرتاپای ماڵەکەی وێران کردووە، نان و ئاوی خواردنەوەیان نەماوە، تا ئێستاش هیچ کەسێک بەدەمیانەوە نەچووە.

- منداڵەکانی ئەو خێزانە بچووکن، کاتێک لە شاشەی ئاڤا دەرکەوتن و قسەیان کرد، وتیان لە بەیانییەوە هیچیان نەخواردووە، زۆر حەزیان لە پیتزایە و دەستیان ناکەوێت. 

- باسی ئەوەشیان کرد لە دوو شەوی ڕابردوودا لە ماڵێکی ساردوسڕ، لە ناو بەتانی و دۆشەکی تەڕ خەتوون.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەو قسانە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دڵی هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری سەعات حەوتی ئاڤا و ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤایان پڕکرد، ڕاستەوخۆ بەڵێنیان پێدان جلوبەرگی پێویست و خواردنیان بۆ دابین بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ