ئاڤا میدیا هاوکاریی دەگەیەنێتە دەست ژمارەیەک لێقەوماوی چەمچەماڵ

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا هاوکاریی دەگەیەنێتە دەست ژمارەیەک لێقەوماوی چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا لە دەستپێکی ڕووماڵی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش، هاوکاریی دەگەیەنێتە دەست چەند خێزانێک. 

وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە دانیشووانی شاری چەمچەماڵ و دەورووبەری لە ژیانێکی زۆر سەختدان بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی کارەساتبار لە ناوچەکەیان، هەر لە دەستپێکی ئەم ڕووداوەوە ئاڤا میدیا ڕووماڵێکی دەستپێکردووە بۆ دەرخستنی حاڵ و گوزەرانیان. 

زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک خێزان کە لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا دەرکەوتن و داوای هاوکارییان کرد، ڕاستەوخۆ چەند خێرخوازێک ئامادەیی هاوکارییان نیشانداوە و ئاڤا بە ئەمانەتەوە هاوکارییەکەیان دەگەیەنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکارییەکان پێکهاتوون لە دابینکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و نۆژەنکردنەوەی تەواوی ماڵەکان و دابینکردنی خۆراک و پێداویستی سەرەتایی.  








زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ