زیاتر لە هەزار و 600 تۆن بەرهەمی جووتیارانی دهۆک ڕەوانەی ئەورووپا کراوە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم

هەنجیری کوردستان خواستی زۆری لەسەرە. وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
ئاڤا نیوز
پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیە ئەمساڵ سەدان تۆن بەرهەمی سماق و هەنجیر، ڕەوانەی بازاڕەكانی ئەوروپا كراوە.
وێنە گەورەكە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەرەی بە بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵی و پاڵپشتی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران داوە، جگە لە بەرهەمی دانەوێڵە ڕۆژانە سەدان تۆن بەرهەمی خۆماڵی ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق، وڵاتانی كەنداو و جیهان دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی دهۆك بە ئاڤای گوت، "لهماوهى 11 مانگی ئەمساڵ، زیاتر لە هەزار و 661 تۆن له بهروبوومى خۆماڵى بریتین لە برنجی كوردی، سماق، هەنجیری وشككراو، مێوژ و فستق ههناردەی توركیا كراوە، لەوێشەوە بۆ بازاڕەكانی ئەورووپا دەچێت."
ژمارەكان وادەڵێن: ئاماری 11 مانگی بەرهەمی هەناردەكراوی جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆك بۆ توركیا و وڵاتانی ئەورووپا، بەمشێوەیە بووە:-
برنجی كوردی: 71 تۆن
سماق: هەزار و 589 تۆن
هەنجیری وشككراو: 150 كیلۆگرام
مێوژ: 250 كیلۆگرام
فستق: هەزار و 250 كیلۆگرام
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە هەناردەکردنی بەرهەمی جوتیاران بۆ ئەوروپا، بازاڕی وڵاتانی کەنداو بەڕووی چەندین جۆری بەرهەمی کوردستاندا کراوەتەوە و لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە 600 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دێت، ئەوەش چوار هێندەی پێداویستیی ناوخۆیە، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 2022، 20 هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی وڵاتانی قەتەڕ و ئیمارات کران.
لە ساڵی 2023ـیشدا، 16 هەزار تۆن ڕەوانەی ئیمارات، سعوودیە، بەحرەین، قەتەڕ و عەممان کرا، هەرچی ساڵی ڕابردووە هەشت هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی ئیمارات، سعودیە، سووریا و لیبیریا لە باشووری کیشوەری ئەفریقا کراوە.
هەروەها مانگی رابردوو، بە چەند قۆناغێک، 100 تۆن پەتاتەی خۆماڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، هەناردەی وڵاتی ئیمارات کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خۆی کرد






