
دیمەنی هەناردەکردنی پەتاتەی کوردستان بۆ دەرەوە
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە پەتاتە کوالێتی بەرزەکەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، دەگاتەوە سەر ڕەفەی بازاڕی وڵاتان، ئەمەش لە چوارچێوەی بە بازاڕکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە بەبازاڕکردنی بەرووبوومی جووتیاران لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە، سبەی جاریكی دیکە پەتاتەی دەستی جووتیارانی ناوخۆ، بە ئاڵا و لۆگۆی کوردستان دەگاتە سەر ڕەفەی بازاڕەکانی وڵاتی ئیمارات.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: سبەی شەممە، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر 100 تۆن پەتاتەی خۆماڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، وەک قۆناغی یەکەم لە هەولێرەوە ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەشڵێت: وڵاتی ئیمارات ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ هاوردەکردنی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی هەرێمی کوردستان، بە چەند قۆناغێک.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە 600 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەم دێت،ئەمەش چوار هێندەی پێداویستی ناوخۆ زیاترە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2022ـدا، 20 هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی وڵاتانی قەتەڕ و ئیمارات کرا، لە ساڵی 2023ـدا، 16 هەزار تۆن ڕەوانەی ئیمارات، سعوودیە، بەحرەین، قەتەڕ و عەممان کرا، لە ساڵی 2024ـشدا، هەشت هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی ئیمارات، سعوودیە، سووریا و لیبیریا لە باشوری کیشوەری ئەفریقا کرا. لە هەرێمی کوردستان هەردوو جۆر پەتاتەی پیشەسازی و پەتاتەی خواردن بەرهەمدەهێنرێت. ئەو 100 تۆن پەتاتەیەی سبەی هەناردەی ئیمارات دەکرێت لەو جۆرەیە کە بۆ خواردن بەکاردێت.
باکگراوند: بەهۆی بەرزی کوالێتی ماددە خۆراکییەکان لەناو بەرووبوومەکانی هەرێمی کوردستان، تا دێت خواستی وڵاتان بۆ بەرهەمە جۆراوجۆرەکان زیاد دەکات، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەتاتە بۆ چەند وڵاتێکی دیکەش هەناردەکراوە لەگەڵ بەرووبوومەکانی وەک هەنگوین، سێو و هەنار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






