هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێی هەمانگی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەکەن

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێی هەمانگی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی دەکەن

ئاڵای هەرێمی کوردستان و بەریتانیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری ناخۆیی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەلایەن بەرپرسێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا پێگەیشتووە، باسی چەند پرسێک کراوە، لەوانە باسی ڕووبەڕووبونەوەی کۆچی نایاساییان کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن هامش فاڵکنەر - پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پێگەیشتووە و لەسەر چەند پرسێک قسەیان کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکە باسی ئەم بابەتانە کراون:

- پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێی فیدڕاڵ.

- باس لە دوایین هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

- پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان باسی لێوە کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ