
کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و دەوڵەت باخچەلی
ئاڤا نیوز
بڕیارەی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە کۆببێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەم پارتی لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025 شاندی ئیمرالی بە جیا لەگەڵ هەریەک لە عەلی باباجان، سەرۆکی گشتیی پارتی دەڤا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە کۆ ببنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە ڕاگەیێنراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی هەریەک لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فائیق ئۆزگور ئەرۆڵ، ئەندامانی شاندی ئیمرالی بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەم پارتی باسی لەوە کردووە کۆبوونەوەکە لەگەڵ عەلی باباجان کاتژمێر 11:00 لە بارەگای گشتیی پارتی دەڤا و کۆبوونەوە لەگەڵ باخچەلییش کاتژمێر 14:00 لە ژووری مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجام دەدرێت.
بۆچی گرنگە: دوایین جار ئەو سێ ئەندامەی شاندی ئیمرالی سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە و ئەمەش دوای ئەوە بوو چەند ڕۆژێک پێشتر شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کۆی ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان، ڕۆژی چوارشەممە دەم پارتی و جەهەپە و پێنجشەممەش مەهەپە ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەشی پەرلەمان کرد بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





