هاکان فیدان: ئاواتەخوازین هەسەدە تێکەڵی ئیدارەی نوێی سووریا ببێت

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: ئاواتەخوازین هەسەدە تێکەڵی ئیدارەی نوێی سووریا ببێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەگەری تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا، پێنج جار لەسەریەک دەڵێت "خوا یار بێت" و نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت لەوەی هەسەدە نایەوێت ئەمە بکات.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی ئێستا ئاماژەی نوێ دەرکەوتوون کە هەسەدە نایەوێت پابەند بێت بە ڕێککەوتننامەی 10ی ئادار و باس لەوە دەکات ئیسرائیل لە پشت ئەوەوەیە.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هاکان فیدان ئاواتەخوازە لە ڕێگای گفتوگۆوە کێشەکانی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا چارەسەر بکرێن و دەڵێت: بەم جۆرە کورد و عەرەب و سەرجەم هاووڵاتییانی سووریا لە ئارامیدا دەژین.

پێویستە ئەمەش بزانیت: وەزیری دەرەوەی تورکیا هەسەدە بەوە تۆمەتبار دەکات کە گوایە لەلایەن کاراکتەری دەرەوەی ناوچەکە ئاراستە دەکرێت و دەڵێت: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیل و سووریا گەیشتنە ڕێککەوتن، داهاتووی هەسەدە دەبینین چی بەسەر دێت. شەڕ و پێکدادان لە بەرژەوەندی کەسدا نییە و زیان بە هاووڵاتییانی مەدەنی دەگات.

- هاکان فیدان هەروەها دەڵێت: خوا یار بێت هەسەدە بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵدەستێت. خوا یار بێت هەسەدە وا ناکات. خوا یار بێت کێشەکە بە دیالۆگ چارەسەر دەبێت. خوا یار بێت کێشەکانی هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا بە دیالۆگ چارەسەر دەبن. خوا یار بێت نابێتەوە شەڕ. خوا یار بێت پرۆسەکە بەرەوپێش دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ