وەزیری پەروردە: لە قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ دەخرێتە مانگی یەک

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروردە: لە قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ دەخرێتە مانگی یەک

گەڕان بەشوێن تەرمی منداڵێکی چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاو گیانی لەدەستدا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی لافاوەکەی ڕۆژی سێشەممە زیانێکی زۆری بە ژمارەیەک قوتابخانەی سنووری چەمچەماڵ گەیاند، د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە سەردانی چەمچەماڵی کرد هەشت بڕیاری بۆ قوتابخانەکانی ناوچەکە دەرکرد. یەکێک لە بڕیارەکان پەیوەستە بە دواخستنی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند قوتابخانەیەکی تەکیە و چەمچەماڵمان بەسەر کردەوە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ کۆبوونەوەیەکی فراوانمان کرد و چەند بڕیارێکماندا.

بڕیارەکانی وەزیری پەروەردە ئەمانەن:

- بریارماندا ڕۆژی یەکشەممە بڕی پارەی پێویست بنێرین بۆ سلێمانی بە گوێرەی دەرخستەی ئەندازیارەکان هەر لەو ڕۆژە دەستبکرێت بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، کە جەنابی سەرۆکوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینکردووە.

- ئەو کەلوپەلانەی زیانیان پێگەیشتووە و توانای بەکارهێنانەوەیان نییە، لە یەکشەممەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێنەوە.

- (کوردستان فاوندەیشن) بڕیاریداوە دوو قوتابخانە بەتەواوی نۆژەن بکەنەوە و پێداویسیتیەکانیان دابین بکەنەوە. 

- ئەو قوتابیانەی پەرتووکیان بەهۆی لافاو فەوتاوە لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی خوێندن بۆیان دابین دەکرێتەوە.

-  وایت بۆرد و ژمارەیەک پێداویستی دیکەی خوێندن لە هەفتەی داهاتووەوە دەنێرینە چەمچەماڵ.

- ئەو قوتابخانانەی نۆژەندەکرێنەوە دەوام تیایاندا ڕادەگیرێت. ئەوانەشی توانای دەوام کردیان هەیە بە ڕاوێژ دەتوانن بڕیاری خۆیان بدەن.

-  تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز دواخراوە بۆ مانگی یەک و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی هەماهەنگی بکەن بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەسەر دانانی میکانیزمەکان. 


- وێرای سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ماندووبوون لە پاراستنی گیانی قوتابیان، هەموو مامۆستایانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ سوپاس دەکرێن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ