
ژمارەیەک سەربازی سوپای پاسداران
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی "لار"ـی سەر بە شاری زاهیدانی ئێران، چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی لار کە دەکەوێتە نزیک سنووری ئەفغانستان گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای پاسداران کە بەهۆیەوە چوار ئەندامی سوپا دەکوژرێن و سێ کەسی دیکەشیان بریندار دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەیوەندییە گشتییەکانی فەرماندەیی قودسی سوپای پاسدارن لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: ژمارەیەک چەکدار پەلاماری هێزەکانمانیان داوە لە ناوچەی "لار"ـی زاهیدان بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازمان کوژراو بریندا بوون، تا ئێستا نازانرێت ئەو هێرشە لەلایەن کام گرووپ ئەنجامدراوە.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا هیچ گرووپێکی چەکدار ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسداران، گرووپی 'جەیشولعەدل' بەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات کە بە گوێرەی پلان و هاوکاریی دوژمنانی ئێران، پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئێران و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





