ئاڤا نیوز
سێ ڕۆژ بەسەر کارەساتەکەی چەمچەماڵ تێپەڕ دەبێت، تا دێت چیرۆکی جیاواز و ناخهەژێن دەبیسترێت، لە ڕۆژی لافاوەکەوە تاوەکو ئێستا ئەندازیارێکی عەرەب بێسەروشوێنە و باوکی لەڕێگەی ئاڤاوە داوای بەدواداچوون دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، ئەندازیارێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی "ئەحمەد حامید عەتشان" تەمەن 35 ساڵ تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە، هاووڵاتییەکی خێزاندارە و دانیشتووی ناوچەی مەشتەلی شاری بەغدایە.
زانیاریی زیاتر: ئەم کەسە ئەندازیاریی کارەبا بووە، سەرپەرشتی کارگەیەکی کردووە لە دەورووبەری بەردە قارەمانی تەکیە، مانگانە تەنها چەند ڕۆژێک لە کارگەکە دەوامی کردووە. لە ڕۆژی لافاوەکەوە، بەنیاز بووە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، بەڵام لافاو لە شوێنی مانەوەی داوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
لێدوانی فەرمی: حامید عەتشان باوکی ئەندازیارەکە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، دەڵێت: ڕۆژی لافاوەکە پێش کاتژمێر دوو ئەحمەدی کوڕم تەلەفۆنی بۆ کردم بە ڤیدیۆ، دیمەنی بارانەکەی نیشاندام و شڵەژابوو، منیش پێم وت کوڕم مەترسە ئەمە بارانی خێر و بەرەکەتە انشالله.
- دوای ئەو تەلەفۆنە پەیوەندیمان نەما، کاتژمێر دوو و دە دەقە یەکێک لە هاوڕێکانی تەلەفۆنی بۆ کردم، وتی فریای ئەحمەد بکەوە، لافاو لێی داوە، ژیانی لە مەترسیدایە.
ئیتر ئەو ڕۆژە نەیتوانیوە بگاتە چەمچەماڵ، دوێنێ بەیانی زوو هاتووە، تا ئیستا بە هەموو لایەک بەدوایدا دەگەڕێن بەڵام هیچ سۆراغێکی نییە.
سەفین محەممەد، ئەندازیارێکی کوردە و خەڵکی سلێمانییە، هاوڕێی ئەم کەسەیە بە ئاڤای گوت: ڕۆژی لافاوەکە ئەندازیار ئەحمەد نزیکەی سەعات یەک و نیوی نیوەڕۆ تەلەفۆنی بۆ کردم، لە کەرەڤانەکەی خۆیدا بوو لە نزیک کارگەکە، لەدوای ئەوەوە دیارنەما و کەرە ڤانەکەش ئاوبردی.
- تا پێنجی ئێوارە مۆبایلەکەی کراوە بوو، دواتر کوژایەوە، هەر ئەوکات لایەنە ئەمنییەکانم ئاگادار کردەوە، ئەوانیش بەدوایدا دەگەڕین، بەڵام تاکە شتێک کە تائێستا دۆزاوەتەوە تەنها مۆبایلەکەیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باوکی ئەندازییارەکە بە ئاڤای گوت: هیچ ئۆمێدێکم نەماوە زیندوو مابێت، تاکە ئاواتم ئەوەیە تەرمەکەی بدۆزینەوە.
- لەرێگەی ئاڤاشەوە داوا لە بەرپرسانی کوردستان و خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەموو هەوڵێک بدەن تەرمی کوڕەکەی بۆ بدۆزنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا کەمپینی هاوکاری بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا ماڵی زیان لێکەوتوویەکی لافاوەکەی شۆڕش نۆژەن دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

زیاتر لە هەزار و 600 تۆن بەرهەمی جووتیارانی دهۆک ڕەوانەی ئەورووپا کراوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا کەمپینی هاوکاری بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی چوار ئەندامی سوپاکەی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆک حیزبێکی عێراق هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن





