سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
- تەندروستی
- 7 کانوونی یەکەم

وێنەی ئاماژەیی بۆ گۆرانی گوتن
ئاڤا نیوز
بەپێی توێژینەوەیەک، گۆرانی گوتن چەندین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، وەک بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش، ڕەواندنەوەی ئازار و بەخشینی ئارامی بە مرۆڤ.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی خەرمانەی توێژینەوەیەک کە BBC بڵاوی کردووەتەوە، دەرکەوتووە لە کاتی گۆرانی گوتندا، چەندین هۆرمۆن لە لەشدا زۆر زیاتر دەردەدرێن بە بەراورد لەگەڵ کاتەکانی دیکە.
بە گۆرانی گوتن گۆڕانکاری زیندەیی لە جەستەدا ڕوو دەدات، کۆئەندامی بەرگریی لەش بەهێز دەبێت بەرامبەر نەخۆشییەکان و هەوکردن. گۆرانی گوتن ئازار دەڕەوێنێتەوە و ئارامی بە مرۆڤ پێ دەبەخشێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دەرکەوتووە زۆربەی ئەوانەی بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە، لە قسەکردن دەکەون، بە هۆی دەربڕینی "وشەکان بە ئاوازەوە" فێری قسەکردن دەبنەوە.
گۆرانی گوتن وەک "وەرزشی ئایرۆبیک" وایە، سووڕی خوێن چالاک دەبێت و ئۆکسجینی زیاتر دەچێتە ناو خوێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆرانی گوتن ماسوولکەکانی قورگ و مەڵاشوو تووند و بەهێز دەکات، ئەمەش چارەسەرێکی سەلمێنراوە بۆ کەمکردنەوەی پرخە و وەستانی هەناسە لە خەودا. هاوکات هەناسەسواری ناهێڵێت. ئەم تەکنیکە بەکاردەهات بۆ ئەوەی تووشبووانی کۆرۆنا فێری هەناسەدانی قووڵ ببن و لە دڵەڕاوکێ و هەناسەسواری ڕزگاریان بێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە مرۆڤ لە کۆندا بۆ مانەوە و پاراستنی هۆزەکەی، پێویستی بە گۆرانی بووە. کاتێک بە کۆمەڵ گۆرانی دەگوترێت، هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین -هۆرمۆنی خۆشەویستی، بەڕێژەیەکی زۆر دەردەدرێت. ئەمەش هەستی تەنیایی ناهێڵێت و پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان خێراتر و پتەوتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





