مەهەپە دژی مافەکانی کورد لە دەستووری تورکیا و خوێندن بە زمانی کوردی دەوەستێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی یەکەم

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا ئەم قۆناغەی پرۆسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری مەهەپە دەستی پێ کردووە، بەڵام ئەم پارتە دژی چەسپاندنی مافە نەتەوەیییەکانی کورد و داننان بە ناسنامەی کورد دەوەستێتەوە و ڕەتیشی دەکاتەوە ڕێگا بدرێت قوتابییانی کورد بە زمانی دایک بخوێنن.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتە 120 لاپەڕەیەکەی مەهەپە کە پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیای کردووە دزەی کردووە بۆ میدیاکان. وەک ئەوەی بڵاو کراوەتەوە لەو ڕاپۆرتەدا مەهەپە بە تەواوی دژی داواکارییەکانی پەکەکە و دەم پارتی دەوەستێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاوی کردووەتەوە مەهەپە بە ڕوونی پاشگەز بووەتەوە لەو بەڵێنەی دەوڵەت باخچەلی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی دابوو کە ئەگەر پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە و چەکی پێدا بنێت، ئەوا زەمینەسازیی یاسایی دەکرێت تاکو لە مافی هیوا سوودمەند بێت و بە مەرج ئازاد بکرێت و تێیدا هاتووە: سزادراوانی دۆسیەی "تیرۆر" کە شێوازی سزادانیان لە لەسێدارەدانەوە گۆڕراوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی قورسکراو، ناتوانن لە مافی هیوا سوودمەند بن.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: مەهەپە بانگەشەی ئەوە دەکات تەنیا فەرمیبوونی زمانی تورکی لە تورکیا و باکووری کوردستان نابێتە هۆی تواندنەوەی نەتەوەکانی دیکە و نووسیوویەتی: چەندین نموونە هەن کە فرەزمانی بووەتە هۆی دابەشبوون و پێکدادان. هیچ بەربەستێک نییە لە بەردەم فێربوونی زمانی کوردی. خوێندن بە زمانی دایک "یەکڕیزیی نیشتمانی" تێک دەدات و ئەمە قبوڵکراو نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاپۆرتەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە لە دەستووری تورکیادا گەلی کورد پەراوێز نەخراوە و باس لەوە کراوە کە گوایە گوزارەکانی وەک "هەر تورکێک"، "دەوڵەتی تورک" و "نیشتمانی تورک" بە واتای نکۆڵیکردن لە کورد و پەراوێزخستنی نایەت.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە مەبەست لە مادەی 66ـی دەستووری تورکیا کە سەرجەم ئەو کەسانە بە تورک ناو دەبات لە سەر خاکی تورکیا و باکووری کوردستان دەژین، کوردیش وەک بەشێک لە نەتەوەی تورک دانراوە و ڕەتی کردووەتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەوەدا بکرێت و دان بە بوونی سیاسی و یاسایی کورددا بنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەهەپە لە ڕاپۆرتەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پرسی کورد و دۆزی کورد لە تورکیا بوونی نییە و ئامانجی ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان پێکهێنراوە چەکداماڵینە لە پەکەکە. جەختیش لەوە کراوەتەوە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە مشتومڕ لەسەر ڕێککەوتننامەی لۆزان و دەستووری 1924ـی تورکیا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی





