
دیمەنی مام حوسێن و منداڵەکانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خێزانێک لە ناحیەی شۆڕش، بژێوی ژیانیان لەسەر کۆکردنەی کارتۆن و پلاستیکە و دوو منداڵی ئەو خێزانە تووشبووی نەخۆشی تالاسیمان، ئاڤا مژدەیەکی خۆشیان پێدەدات و بۆ هەتا هەتایە دڵخۆشیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە گەڕەکی باوەییەکان لە ناحیەی شۆڕش، خاوەنی سێ منداڵە و دوو لە منداڵەکانی تووشبووی نەخۆشی تالاسیمان، بەگوتەی خۆی داهاتی پێنج ڕۆژ کارکردنی تەنیا چوار هەزار دینارە
لێدوانی فەرمی: مام حوسێنی تەمەن 70 ساڵ قسەی دڵی بۆ دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا کرد و وتی: "ئەگەر خێرخواز یارمەتیمان نەدەن هیچمان نیە، سێ بۆ چوار ڕۆژ خەریکی کۆکردنەوەی کارتۆن و پلاستیکم، ئینجا چوار هەزار دینارم دەست دەکەوێت.
مام حوسێن ئەمانەشی وت:
٠ لە ساڵی 2006 ـەوە لە شارەوانی خزمەت دەکەم، تا ئێستا خانەنیشین نەکراوم.
٠ سێ منداڵم هەیە، بەڵام دووانیان نەخۆشی تالاسیمایان هەیە، چاومان لە دەستی خێرخوازانە یارمەتیمان بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: کچێکی ئەو خێزانە لێقەوماوە بەوپەڕی نائومێدییەوە بە ئاڤای وت: لە تەمەنی چوار بۆ نۆ مانگی تووشی نەخۆشی تالاسیما بووم، لە نۆ ساڵییەوە خوێنم تێدەکرێت. مانگانە لانی کەم پێویستم بە 100 هەزار دینارە تەنیا بۆ حەب و دەرمانەکانم.
وتیشی، ڕۆژانە هەر پارچەیەکی حەب بە سێ هەزار دەکڕم، پارەکەش خێرخواز دابینی دەکات، تەنیا داوا دەکەم باوکم خانەنیشینی بۆ بکرێت.
کاریگەریی ئاڤا: لە پەخشی راستەوخۆی ئاڤا، سەرمایەداری شاری هەولێر، حاجی ئیدریس سورچی بەڵێنیدا دەرمان و پێداویستی یەک ساڵ بۆ ئەو خێزانە دابین بکات و هەرچی پێداویستی دیکەیە بۆیان دابین بکات.
ئاڤا میدیا ئەو خێزانە لێقەوماوەی بانگهێشتی شاری هەولێری کرد و هەوراز گوڵپییان لە نزیکەوە بینی، بەڵێنیشیان پێدرا تەواوی داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت، بە دڵخۆشی و پێکەنینەوە گەڕانەوە ناحیەی شۆڕش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە





