پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە.

چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی ستریای سەر بە کۆمەڵگەی شەرەفۆنا کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ و خوار بەنداوی بێخمە (ئەوبەری زێی گەورە لەنزیک هەریر)، تەرمێک لەلایەن ماسیگرێکی گەنج بە ناوی 'عومەر ئەحمەد شێخۆ' دۆزرایەوە، تەرمەکە جلوبەرگی ژنان، فانیلەیەکی سوور و  پانتۆڵ یان تەنوورەکی ڕەش و کالەیەکی ڕەشی ژێر سپی لەبەرە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڵگەکان دەریدەخەن، ئەو تەرمەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسفە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی تەرمەكەی لە پزیشكی دادیی هەولێر وەردەگیرێتەوە و ڕادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە، لەسەر داواكاريى باوكى، تەرمەكەی لە دەڤەری بارزان بەخاكدەسپێردرێت و مەراسیمی پرسەكەشی لە بارزان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی دواتر پرسەكەی دەهێنرێتەوە هەولێر.

باکگراوند: ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، براكەی لەسەر بەردێك دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە، دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نووقم و بێسەروشوێن دەبێت و دەخنکێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ