ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئاڤا میدیا بە بەخشینی خانووێكی نوێ، گریانی خانەوادەیەكی لێقەوماوی چەمچەماڵی بە فرمێسكی شادی و خۆشی گۆڕی.

وێنە گەورەكە: دوای نیشاندانی چیرۆکی ناخهەژێنی لێقەوماوێکی چەمچەماڵ، هاونیشتمانیانی كوردستان لەگەڵ ئێش و ئازاری ئەو خانەوادەیە گریان كە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە خانووی كرێ بوون و سەرباری ئەوەش لافاو تەواوی كەرەستە و پێداویستییەكانی نێو ماڵەكەیانی ڕاماڵی، دوای ئەو دیمەنە ناخهەژێنانە، بەرنامەی خۆری ئاڤا بە سپۆنسەری دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سورچی، خانوویەکی بەدیاری پێ بەخشین.

لێدوانی فەرمی: هەوراز گوڵپی لە پەخشی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ هێمن عەزیز، ئەو كەسەی خانووەكەی پێدراوە، كرد و مژدەی خانووە نوێیەكەی پێدرا، ئەویش لە خۆشی ئەو هەواڵە، دەستبەجێ سوژدەی شوكرانەی برد و سوپاسی بێ پایانی ئاڤا میدیا و دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریسی كرد كە لە مەینەتی و ئازاری 20 ساڵ كرێچێتی ڕزگاریان كردووە.

هێمن دەڵێت، دوای خوای گەورە، تەنیا ئاڤا فریامان كەوت، سوپاسی خوای گەورەش دەكات كە سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی لە لافاوەكە دەرباز بوون و سەلامەتن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆكی ناخهەژێنی لێقەوماوانی چەمچەماڵ، تەكیە و شۆڕش لەپێناو هاوكاریكردنیان و گەیاندنی دەنگیان بە تێكڕای خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی كە داویەتی؛ "بەردەوام دەبین تا گریانی زیانلێكەوتووان دەگۆڕین بە فرمێسكی شادی و خۆشی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ