حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع

کۆبوونەوەی سوودانی و وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پرۆژەکە

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی عێراق پرۆژەی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتەجێبوونی داوەتە یەکێک لە دۆستانی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا.

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری یەکخستنی کارتی نیشتمانی لەگەڵ کارتی نیشتەجێبوون دا، پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات، پرۆژەکە دراوەتە کۆمپانیای یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەحمەد شەرع.

لێدوانی فەرمی: موستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "حکومەت پڕۆژەی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتەجێبوونی ڕەوانەی کۆمپانیایەکی سووری دەکات کە خاوەنەکەی دۆستێکی نزیکی ئەحمەد شەرعە و بڕیارەکە لە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ڕۆژی سێشەممە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، داتابەیسەکە لای کۆمپانیا دەبێت و تێچووەکەی لەلایەن هاووڵاتیەوە دەدرێت، داوای لە ڕای گشتی کرد بەرامبەر ئەو بڕیارە بوەستنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەکشەممە، سوودانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە پرۆژەکە کرد و  فەرمانی دا بە خێرا تەواوکردنی پڕۆژەکە و فراوانکردنی گۆڕینی بەڵگەنامەکانی دیکە بۆسەر کارتی نیشتمانی، بەشێوەیەک ببێتە سەرچاوەیەکی نیشتمانیی ئەلیکترۆنیی یەکگرتوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ