دیمەنی لافاوەکەی مەغریب
ئاڤا نیوز
حکومەتی مەغریب ڕایاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 21 کەس لە شاری ئاسفی لە کەناری زەریای ئەتڵەسی گیانیان لەدەستدا، بەهۆی لافاوێکی بەهێز کە دوای بارانبارینی لەناکاو ڕوویدا.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی باران و بەفربارین وڵاتی مەغریب بەتایبەتی چیای ئەتڵەسی گرتووەتەوە، دوای حەوت ساڵ لە وشکەساڵی کە بووە هۆی چۆڵبوونی هەندێک لە بەنداوە سەرەکییە ئاوییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی مەغریب ڕایگەیاندووە، شاری ئاسفی کە دەکەوێتە نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە باشووری شاری ڕەبات، بەهۆی هەورەبروسکەی تووند و بارانبارینێکی بەخوڕ و لە ماوەی یەک کاتژمێردا لافاوی لێ دروستبووە.
زیانە سەرەکییەکان: لە ڕاپۆرتێکی حکومەتدا ئاماژە بەوەکراوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا، 32 کەس بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە و زۆربەیان دوای وەرگرتنی چارەسەر دەرچوون. هاوکات 70 ماڵ و شوێنی بازرگانی لە شارە کۆنەکەی ئاسفی ژێرئاوکەوتوون و 10 ئۆتۆمبێلیش لافاو بردوونی و بەشێک لە ڕێگاکەش زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆیەوە هاتووچۆ پەککەوتووە.
زانیاریی زیاتر: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە مەغریب هۆشداری دا لە بارینی بارانبارینی بەخوڕ هاوکات لەگەڵ دروستبوونی زریان لە ڕۆژی سێشەممە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 41 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
- ڤیتی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






