دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی تانەیەکی لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ ڕەتکردەوە
- جیهان
- 15 کانوونی یەکەم

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بە فەرمی ئەو تانەیەی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە کە تیایدا ڕەوایەتی لێکۆڵینەوەکانی دادگاکەی لەسەر تاوانە ئەنجامدراوەکان لە کەرتی غەززە خستبووە ژێر پرسیارەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دادگای تاوانی نێودەوڵەتی جەختی لەسەر مانەوە و جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل کردەوە، کە لە مانگی 11ی 2024 دەرچووبوون، ئەوەش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی دەکرد، هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس دۆخەکەی بە شێوەیەک گۆڕیوە کە پێویست دەکات دادگا ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بڵاوبکاتەوە، بەڵام دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەم پاساوەی ڕەتکردەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئۆرێن مارمۆرشتاین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە و دادگای بە "بە سیاسی کردن"ی دۆسیەکە تۆمەتبار کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
- ڤیتی
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






