تەمێکی چڕ هەولێری داپۆشیوە و پێشبینی بارانبارین دەکرێت

شەیری بکە لە:
تەمێکی چڕ هەولێری داپۆشیوە و پێشبینی بارانبارین دەکرێت

دروستبوونی تەم لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما تەمێكی چڕ هەولێری داپۆشیوە تاوەکو سبەی نیوەڕۆ بەردوام دەبێت، هاوکات پێشبینی دەکرێت لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بەفر و باران ببارێت. 

چیرۆکی سەرەکی: 
ئێوارەی ئەمڕۆ تەمێکی چڕ سەنتەری شاری هەولێری گرتووەتەوە و تاوەکو سبەی کاتژمێر 10ی بەیانیی بەردەوام دەبێت، پێشبینیش دەکرێت ئەمشەو کاریگەریی زیاتر بێت و مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمبکرێتەوە.  

زانیاریی زیاتر:
مەودای بینین لە سەنتەری شاری دهۆک حەوت کیلۆمەترە، سبەى ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتیی هەور دەبێت، لە هەولێر و دهۆک نمەباران دەبێت، بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەى سێشەممە 16-12-2025 لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک باران بەشێوەی نمە دەبارێت، دواتر ئەم کاریگەرییە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە سەنتەری شاری هەولێر، بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان.

- پلەکانی گەرما زیاتر لە سێ پلە نزم دەبێتەوە، لەناوچە سنووریەکان بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت، بۆ درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ