تەمێکی چڕ سەنتەری هەولێری گرتووە و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە
- ژینگە
- 14 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
تەمێکی چڕ سەنتەری شاری هەولێری گرتووە، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەفتەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بڕێکی زۆر باران باریوە و لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باریوە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە تا ئێستاش لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-12-2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بە تایبەتی لە هەندێک ناوچە لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان. لە دوێنێ شەوەوە لە سەنتەری شاری هەولێر تەمێکی چڕ هەیە و ئەم بەیانییەش چڕی تەمەکە لە ڕۆژهەڵاتی هەولێر بوو.
زانیاریی زیاتر: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز ببێێتەوە و پێشبینییەکان بەمجۆرەن:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
ئەمەش بزانە: پێشبینی دەکرێت خێرایی با لەسەر خۆبێت بە خێرایی پێنج بۆ 10 کیلۆمەتر بە ئاراستەی باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
چی ڕوودەدات: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا، پێشبینی دەکات لەم هەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
باکگراوند: بڕی باران بارینی ئەمساڵ تا کاتژمێر نۆی بەیانی دوێنێ شەممە 13-12-2025 بەمشێوەیە بوو:
سەنتەری هەولێر: 86.7 ملم
سەنتەری سۆران: 134.5ملم
سەنتەری سلێمانی: 272.2ملم
سەنتەری ڕانیە: 195.1ملم
سەنتەری کەرکووک: 54 ملم
سەنتەری کەلار: 181.4
سەنتەری دهۆک: 149.7ملم
سەنتەری زاخۆ: 140.1
سەنتەری هەڵەبجە: 241.9
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئەمساڵ دوو ئەوەندی پارساڵ ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكان
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






