ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه‌ بۆ زیانلێكه‌وتووان دابین ده‌كات

شەیری بکە لە:
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه‌ بۆ زیانلێكه‌وتووان دابین ده‌كات

ژمارەیەک بارهەڵگری هاوکارییەکانی ئاڤا گەیشتووەتە چەمچەماڵ و بەسەر زیانلێکەوتووان دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز

تا ئێستا 42 بارهەڵگر هاوکاری لە هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بەرەو چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش بەڕێکراون، ژمارەیەک بارهەڵگری تریش دەنێردرێن، خانوو دابەشکردنیش بەردەوام دەبێت. خەڵکی زیانلێکەوتووش داوا دەکەن ئەو هاوکاری و پارەیەی کۆکراوەتە ڕادەستی لیژنە نەکرێت و ئاڤا خۆی دابەشی بکات.

وێنە گەورەکە: ناردنی هاوکاری لە هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا بۆ لێقەوماوانی قەزای چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش بەردەوامە، تا ئێستا 42 بارهەڵگری پڕ لە خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی بەڕێکراون و زۆربەیان گەیشتوون، لە ڕۆژدانی داهاتووش کڕینی خانوو بۆ زیانلێکەوتووان بەردەوام دەبێت. 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە 16 بارهەڵگر نێردراوە، ئەمڕۆ دووشەممەش 26 بارهەڵگر ڕوانەکراوە کە 16 بارهەڵگری لە هەولێر کۆکرابوونەوە و 10 بارهەڵگریش لە دهۆک و ئاکرێ و زاخۆ، کە پێکهاتوون لە خۆراک، دۆشەک و بەتانی و مافوور، نەوت، سۆپا، سەلاجە، جلوبەرگ و پێڵاو، جانتا و پێداویستی قوتابخانە، هەر شتێک بۆ ماڵ پێویست بێت تیایدایە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارە لە ئاڤا میدیا تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەمڕۆ دووشەممەش ژمارەیەک سەرمایەداریی دیکە بەشداریی هەڵمەتەکەیان کردووە، لە ڕێگەی ئەو پارەیەوە ژمارەیەک خانووی نوێ دەکڕدرێن و ژمارەیەکی دیکەش نۆژەندەکرێنەوە بۆ زیانلێکەوتووان. 

لەلایەکی دیکەوە: خەڵکە زیانلێکەوتووەکە داوا دەکەن ئەو هاوکاری و پارەیەی کۆکراوەتە ڕادەستی لیژنە و کۆمیسیۆن نەکرێت و دەڵێن: تا لیژنە دێت و دەرخستە دەکا لە سەرما ڕەق دەبینەوە.

- دەشڵێن متمانەمان بە لیژن و شت نەماوە، پێشتر چەندین جار لێمان قەوماوە، لیژنە پێکهاتووە کەچی هیچ قەرەبوو نەکراوینەتەوە و سوودییان نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ