لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و نەوەی ئەنفال، دوای ئەوەی لە مایکی ئاڤاوە ڕایگەیاند، کرێچییە و بەهۆی لافاوە تەواوی ماڵەکەی لەناوچووە، هەوراز گوڵپی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوت بەڵێنی کڕینی خانوویەکی پێدا. 

وێنە گەورەکە: هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری کۆتایی هات، هەزاران کەس بەشدارییان کرد، زیاتر لە یەک ملیار دینار و سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکرایەوە، هەر لە ڕێگەی کۆکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان چەندین خێزان خانوویان بۆ دەکڕدرێت.

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: کاتێک سەردانی ماڵی زیانلێکەوتوویەکی چەمچەماڵم کرد، خاوەن ماڵەکە پێی گوتم: پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکانی یەکێتیم و نەوەی ئەنفالم، سەرەڕای ئەوەی خانووەکەم کرێیە بەهۆی لافاویشەوە تووشی زیانێکی گەورەبووم بەڵام کەس بەهانامەوە نەهاتووە. 

لێدوانی فەرمی: محەممەد سیامەند ساڵح مستەفا، پێشمەرگەی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند ڕۆژە هەوڵدەدەم کەسێک لە لیژنە و کۆمیسیۆنی هاوکاری سەردانم بکات بەڵام کەس بەدەنگمەوە نەهاتووە، من پێشمەرگەم و 250 کەس لە بنەماڵەکەم ئەنفال کراوە، ئێستاش دۆخی ژیانم زۆر ناخۆشە و سێ منداڵەکەشم لە گوزەرانێکی خراپ دان. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
هەوراز گوڵپی، ئەستێرەی ئاڤا میدیا لە گەشتی هەوڵەکانی کاتژمێر حەوت ڕاستەوخۆ موژدەی دا بەو پێشمەرگەیە و گوتی: کاک محەممەد تۆ پێشمەرگەی کوردستانیت و فەرقی نییە هەر حیزبێکی، لێرەوە بەڵێنت پێدەدەین لەو هاوکارییە داراییەی کۆکراوەتەوە بۆ لێقەوماوان، خانوویەکی تازەت بۆ دەکرێن بە تەواوی پێداویستییەکانییەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ