یاسای نوێی بەرگریی ئەمریکا سنوور بۆ دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق دادەنێت

شەیری بکە لە:
یاسای نوێی بەرگریی ئەمریکا سنوور بۆ دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق دادەنێت

ژمارەیەک چەکداری گرووپەکانی نزیک لە ئێران

ئاڤا نیوز

یاسای 2026ی ڕێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)ی ئەمریکا، بودجەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، ئەمەش توانای میلیشیا عێراقییەکانی نزیک لە ئێران بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ئێران سنووردار دەکات.


وێنە گەورەکە: یاسای 2026ی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا دەیەوێت کاریگەری ئێران لەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەمبکاتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆر نزیک لە ئێران لە عێراقدا، کە ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە هاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەدا.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-12-11، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ (312 دەنگ بەرامبەر 112) یاساکەی تێپەڕاند و ئاڕاستەی ئەنجوومەنی پیرانی کرد. ڕۆژی 17ـی هەمان مانگ لە ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر دراو پەسند کرا.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی دەقی یاساکە "لەو بودجەیەی بۆ ساڵی دارایی 2026 بۆ سندووقی ڕاهێنان و پڕچەککردنی دژە داعش (CTEF) تەرخانکراوە، بڕی 343 ملیۆن دۆلار بەردەست دەبێت بۆ چالاکییەکانی عێراق و سووریا بە مەبەستی پشتگیریکردنی هێزە هاوبەشەکان لە ئەرکی بەردەوام بۆ دڵنیابوون لە تێکشاندنی یەکجاریی داعش."

مەرجدارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان: لە دەقی یاساکەدا هاتووە کە نابێت زیاتر لە 50٪ (نیوەی) ئەو هاوکارییە سەربازییانەی بۆ عێراق تەرخانکراوە خەرج بکرێت، تاوەکو وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕاپۆرتێک پێشکەش نەکات و تێیدا پشتڕاستی نەکاتەوە کە:

- حکومەتی عێراق هەنگاوی کردەیی و جددی ناوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا (میلیشیاکانی سەر بە ئێران).

- حکومەتی عێراق پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی خاکەکەی و پاراستنی دیپلۆماتکار و هێزە ڕاوێژکارییەکانی ئەمریکا.

شێوازی جێبەجێکردن: وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوە، بۆ لیژنەکانی بەرگری کۆنگرێس پشتڕاست بکاتەوە کە حکومەتی عێراق هەنگاوی جێی متمانەی ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و گواستنەوەی ئەو میلیشیانەی کە لەژێر فەرمان و کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی حکومەتی عێراقدا نین بۆ ناو دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ