
دیمەنی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە و بەفر بارینیش بەردەوامە، تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانیش بەردەوامن لە خاوێن کردنەوەی شەقامەکان.
چیرۆکی سەرەکی: وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا، شەپۆلێکی بەفربارین لە شەوی ڕابردووەوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێ ناوچە نمەباران باریوە، لە بەشێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر باریوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە ئاڤا میدیای گوت: لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە، بەفر بارینیش بەردەوامە، بەڵام هاتووچۆی هاونیشتمانیان و جموجۆڵی بازرگانی ئاساییە.
- تیمێکمان هەیە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆرانە، ئەم تیمە تایبەتە بە پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانی سنووری حاجی ئۆمەران، هەر کاتێک بەفر ببارێت تیمەکە لە ئەرکدا دەبێت و ڕێگاکان خاوێن دەکاتەوە، نزیکەی چوار ساڵە نەمانهێشتووە بەهیچ جۆرێک ڕێگای حاجی ئۆمەران دابخرێت.
لە لایەکی دیکەوە: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا گوتی، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر و پلانی ئەنجامدانی ژمارەیەک چالاکیی جیاواز تایبەت بە گەشتیاریی زستانە دانراون و لە سنووری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران جێبەجێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






