ئاڤا نیوز
ئاڵای کوردستان، نوێترین بەرهەمی هونەریی هەردوو هونەرمەندی کورد، ئەیوب عەلی و گارە سازگارە و بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرهەمهێنراوە. لەوبارەیەوە ئەیوب عەلی میوانی ئاڤا میدیا بوو و باسی بەرهەمەکەی کرد، هەروەها پلانی داهاتووشی ئاشکرا کرد کە 12 بەرهەمی دیکەی لەبەردەستدایە و ئێستا کاریان لەسەر دەکات.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند ئەیوب عەلی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، شانازی خۆی بە "کوردبوون، زمان، کەلتوور و هونەری کوردی" دووپات کردەوە و وتی، هەر لەبەرئەوە بوو کە "کاری ئەمجارەمان تایبەت بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان کرد".
- بەرهەمەکە بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجییە و "لەگەڵ هونەرمەند، گارە سازکار، بەشێوەی دوێت کردوومانە". دەشڵێت، بەرهەمەکە هەمان پرۆژەی بەرهەمی (کوردم)ـە، بۆیە بە هەمان ستایل گۆرانییەکە بەرهەمهێنراوە، "هیوادارم وەک ئەویش ببێتە ترێند".
- ئاشکراشی دەکات، خۆی ئاواز و میوزیکی گۆرانییەکەی داناوە، هەروەها هەر خۆی تێکستی بەشی سۆرانییەکەی نووسیوە، بەشی تێکستە کرمانجییەکەش لەلایەن گارە سازگار نووسراوە. هاوکات، هونەرمەند ئۆرهان بڵگەهـ کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لە شاری لەندەن ستۆدیۆی خۆی هەیە و گۆرانییەکەی تۆمار کردووە. میکس و ماسترینگەکەشی لەلایەن هونەرمەند تانج دومان لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کراوە، بەشەکەی دیکەی لە باشووری کوردستان کراوە.
باس لەوەش دەکات، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکە، بەشی هەرە زۆری لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە، وێنەگرتن و دەرهێنانیشی لەلایەن سیپان فازل کە کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە و نیشتەجێی ئەڵمانیایە، کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پلانی داهاتووی، ئەیوب عەلی دەڵێت، "پلانم زۆرە و بەرهەمی زۆر و ئاواز و تێکستی زۆر باشم ئامادەیە، جگە لە هەندێک ستایلی نوێی خۆم کە کاریان لەسەر دەکەم، ئێستا 12 ئاوازی فۆلکلۆرم لە گارە سازگار وەرگرتووە کە وەک لاوک و بەستە کاریان لەسەر دەکەم. هەروەها دوێتمان هەیە لەگەڵ هونەرمەندێکی یۆنانی، دواتر لەگەڵ ئیسپانییەکان کۆنسێرتمان دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






