پاسپۆرتی سلێمانی كارئاسانی بۆ دانیشتووانی چەمچەماڵ دەكات؛ بە ڕۆژێک مامەڵەكانتان تەواو دەكەین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بەردەم نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوە تووشی زیانی گەورەبووە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی بە هاووڵاتییانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت، ئەوەی پاسپۆرتی پێویستە، لە ماوەی یەک ڕۆژدا مامەڵەكەی تەواو دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی لافاوە كارەساتبارەكەی چەمچەماڵ، فەرمانگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ، دووچاری زیانێكی ماددی زۆر بووەتەوە و ڕاییكردنی مامەڵەكان لەو فەرمانگەیە وەستاوە، لەپێناو كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە، مامەڵەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایی دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی پاسپۆرتی سلێمانی، لە ڕاگەیێنراوێكدا داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتووی چەمچەماڵ دەكات؛ ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان هەیە، لەكاتژمێر 8:30ـی خولەكی بەیانی لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەكە ئامادە بن بۆ ئەوەی لە ماوەی یەك ڕۆژدا، مامەڵەكانیان تەواو بكرێت و لەهەمان ڕۆژدا پاسپۆرتەكانیان وەربگرنەوە.
پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونیكردووەتەوە، ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە، خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ بکەین و بەهۆی درەنگ هاتنیان، کارەکەیان نەکەوێتە رۆژێکی دیکە، کە بەهۆیەوە توشی زەحمەتی و خەرجی زیاتر دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
10 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڤەنزوێلا کۆدەبێتەوە





