ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- هەواڵ
- 18 کانوونی یەکەم

ڕاپۆرتێک لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا
ئاڤا نیوز
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی ئامادە کردووە و پێشکەشی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی کردووە. بڕیارە سبەی ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.
بۆچی گرنگە: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکەی ئاک پارتی، دەرگا بە ڕووی قۆناغێکی نوێی پرۆسەکەدا دەکاتەوە. سەرجەم پارتەکانی دیکەی ناو کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە، ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە.
وردەکاریی ڕاپۆرتەکە: بەپێی زانیارییەکان، ڕاپۆرتەکەی ئاک پارتی لە نزیکەی 15 بەش پێکدێت و 50-55 لاپەڕە دەبێت. ئەم ڕاپۆرتە دید و تێڕوانینی ئاک پارتی بۆ چارەسەری کێشەکە لەخۆدەگرێت. بەپێی زانیارییەکان ڕاپۆرتەکە سێ قۆناغ لەخۆ دەگرێت بۆ هاتنەوەی گەریلاکان بۆ ناو کەسوکاریان.
هەنگاوی داهاتوو: چاوەڕێ دەکرێت لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت لە ئەندامی هەریەک لە ئاک پارتی، جەهەپە، مەهەپە و دەم پارتی و بەرەی ڕێگای نوێ. کاری ئەم لیژنەیە تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی سەرجەم لایەنەکان دەبێت بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێکی هاوبەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن




