
دیمەنی چەکدارانی پەکەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئاکپارتی دەسەڵاتدار پلانێکی داناوە کە لە سێ قۆناغ پێکدێت بۆ گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا و باکووری کوردستان و ڕەوانەکردنی سەرکردەکانی پەکەکە بۆ وڵاتی سێیەم.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی سەباح'ـی نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە لەو ڕاپۆرتەی بڕیارە ئاکپارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکات بە ناوی "تورکیای بێ تیرۆر" دەبێت و پلانێک دەخاتەڕوو کە لە سێ قۆناغ پێک دێت.
قۆناغی یەکەم: گەڕانەوە بۆ ماڵەوە
لەم قۆناغەدا بەپێی یاسای "گەڕانەوە بۆ ماڵەوە" ئەو گەریلایانە دەگەڕێنەوە کە لە دەرەوەی تورکیا و باکووری کوردستانن و شەڕیان لە دژی تورکیا نەکردووە.
ئەوان سزا نادرێن، بەڵام بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەخرێنە ژێر چاودێری. حکومەت هاوکارییان دەکات بۆ دۆزینەوەی کار. بەپێی زانیارییەکان 80%ـی گەریلاکان کە لە دەرەوەن شەڕیان لە دژی تورکیا نەکردووە.
قۆناغی دووەم: سووککردنی سزاکان
ئەمە دوای ئەوە جێبەجێ دەکرێت کە تورکیا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی پەکەکە چەکی داناوە، خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکرێن.
بەپێی پلانەکە بە هۆی ئەوەی پەکەکە نامێنێت، ئەوانەی پێشتر لە دژی تورکیا شەڕیان کردووە وەک ئەوەی "تاوانی دیکە"ـیان کردبێت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بەم جۆرەش لەبەر ئەندامبوون، بانگەشەکردن و یارمەتیدانی پەکەکە سزا نادرێن. بەڵکوو لەسەر تاوانی وەک "کوشتن" و "بریندارکردن" سزا دەدرێن. بەم جۆرەش ماوەی زیندانیکردنیان کەم دەبێتەوە.
قۆناغی سێیەم: چارەنووسی سەرکردەکان
لە کۆتا قۆناغدا، بڕیار لە چارەنووسی سەرکردەکانی پەکەکە دەدرێت. یەکێک لە پێشنیازەکان ناردنیانە بۆ وڵاتی سێیەم. ئاکپارتی دەڵێت ئەم پرۆسەیە درێژخایەنە و بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە سلێمانی
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسی کرێکارانی کانی تەقاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە سلێمانی
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسی کرێکارانی کانی تەقاندەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت





