سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن

شەیری بکە لە:
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن

ئاڤا نیوز

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی هەستیارەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا، سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان پارتە سەرەکییەکاندا بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت، ئاراستەی داهاتووی پرۆسەکە دیاری بکەن.

بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوانە لە کاتێکدان کە پارتەکان خەریکە دوایین ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی پرۆسەکەوە پێشکەش دەکەن. دوای مەهەپە، دەم پارتی و جەهەپە، بڕیارە سبەی ئاک پارتیش ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بکات. ئەم کۆبوونەوانە وەک "ماراسۆنێکی دیپلۆماسی" سەیر دەکرێن بۆ نزیککردنەوەی دیدە جیاوازەکان.

زنجیرەی کۆبوونەوەکان: یەکەم کۆبوونەوە ڕۆژی شەممە لەنێوان شاندی ئاک پارتی و شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ئەنجام دەدرێت. دوای ئەوە، ڕۆژی دووشەممە جووڵەی دیپلۆماسی چڕتر دەبێتەوە؛ سەرەتا کاتژمێر 12:00 شاندی ئیمرالی لەگەڵ بەرپرسانی جەهەپە کۆدەبنەوە. هەمان ڕۆژ، کاتژمێر 16:00، زنجیرە کۆبوونەوەکان بە کۆبوونەوەیەکی گشتیی نوێنەری هەموو پارتەکان بە سەرپەرشتیی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان، کۆتایی دێت.

پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەم کۆبوونەوانە دوای ئەوە دێن دوێنێ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ نوێنەری پارتەکاندا ئەنجامدا. دەرئەنجامی ئەم سێ کۆبوونەوەیە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر نەخشەڕێگای داهاتووی کۆمیسیۆنەکە و پرۆسەی ئاشتی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: