دراوی سووری لە بازاڕی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەواڵی گۆڕینی لیرەی سووری ترسی خستووەتە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان و پشێوی دروست کردووە. لەلایەکی دیکەشەوە، دڵنیایی بەو کەسانە دەدرێت کە لیرەی سوورییان هەیە، "بە هیچ شێوەیەک زەرەر ناکەن".
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی سووریا پارەیەکی نوێ چاپ دەکات و لە ماوەی سێ هەفتەدا دەیخاتە بازاڕەوە، بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ترسی خستە بازاڕەکانی کوردستان و ئەوانەی مامەڵە بە لیرەی سوورییەوە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەسەر ئەم بابەتە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی سووریا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی، بەمزووانە پارە نوێیەکە ناخرێتە بازاڕەوە، چونکە گۆڕینی لیرە بە پارەیەکی نوێ لە کاتێکی گونجاودا دەکرێت و پرۆسەکە جارێ ئامادەکاری دەوێت.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا بابەتەکە فەرمی نییە، بەڵام جۆرێک لە ناسەقامگیری لە بازاڕی دراو دروست کردووە.
هۆکارەکارە زانراوەکان: کەیفی خۆشناو دوو هۆکار بۆ گۆڕینەوەی لیرە بە دراو ئاشکرا دەکات:
یەکەم: بەهۆی ئەوەی ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوودا سنوورەکان دابخرێن.
دووەم: حکومەتی سووریا خۆی دەوڵەمەند نییە، زەحمەتە بتوانێت ئەم هەموو لیرەیە بەخێرایی وەربگرێتەوە، خەڵک وا بیردەکەنەوە زوو پێڕاناگەن لیرە بنێرنەوە سووریا و بیگۆڕنەوە.
باس لەوەش دەکات، ئەگەر هەواڵەکە دەنگۆش بێت ڕۆژێک دەبێتە ڕاستی، ئەگەر ئێستا خەڵک بیگۆڕنەوە ڕەنگە قازانج بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: غازی سەعدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دۆلارفرۆشان بە ئاڤای وت: دەمێکە لە بازاڕ دەنگۆی ئەوە هەیە لیرەی سوری دەگۆڕێت، بەڵام شێوازی گۆڕینەوەی لیرە بە پارەی نوێ پێنج ساڵی بۆ دیاری کراوە. دەشڵێت، حکومەتی سووریا لە ڕێگەی بانکەکانەوە لیرە وەردەگرێتەوە و دواتر دەیسووتێنێت.
غازی سەعدی پێچەوانەی بۆچوونەکانی دیکە دەڵێت، کاتێک پارەی تازە دەردەچێت نرخی لیرە بەراورد بە ئێستا بەرز دەبێتەوە، چونکە بانک بە نرخێکی بەرزتر لە نرخی بازاڕ لیرە وەردەگرێتەوە. دڵنیاییش دەدات خەڵک بەهیچ شێوەیەک زەرەر ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






