ئاڤای خەڵک؛ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی سەڵاحەددین داوای چارەسەری گرفتێکیان دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

قوتابییانی خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی سەڵاحەددین - هەولێر داوا دەکەن فەرمانی زانکۆیان بۆ دەربچێت، ئاڤا وەڵامی داواکارییەکانیان بۆ وەردەگرێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆمەڵێک قوتابی هەڵگڕی بڕوانامەی ماستەر، لە مانگی 7 ی ئەمساڵ خولی پێداگۆجییان تەواو کردووە و لە 13ی هەشتەوە، فەرمانی زانکۆییان بۆ دەرچووە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن: " تا ئێستا سیمیناریی پێدانی نازناوی زانستییان بۆ نەکراوە، بۆ ئەوەی ببن بە مامۆستای زانکۆ، بەهۆکاری ئەوەی سەرۆکی لیژنەی پێدانی نازناوی زانستی خانەنشین بووە، بۆیە ناتوانن سیمیناری پێداگۆجی پێشکەش بکەن.

لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای راگەیاند، کێشەکەیان چارەسەرکردووە و سەرۆکێکی نوێیان بۆ لیژنەکە دەستنیشانکردووە، بڕیارە هەفتەیە داهاتوو لیژنەکە دەست بەکارەکانی بکات، دەشڵێت: "ئەوانەی بڕوانامەی ماستەریان بەدەستهێناوە، خولی پێداگۆجی و توانستی زمانی ئینگلیزییان تەواوکردووە دەتوانن سیمینارەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی نازناوی زانستی وەربگرن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ