ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا خێزانی پێشمەرگەیەکی پیرەمەگروون لە کرێچێتیی ڕزگار دەکات

ئەو پێشمەرگەیەی قسەی بۆ ژوان قەرەداغی کرد.

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی سێشەممە، گەنجێکی پێشمەرگەی ناحیەی پیرەمەگروون لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا گریا، لەبەرئەوەی لافاو زیانی پێگەیاندووە و خاوەن ماڵەکەی پێی وتووە چۆڵی بکە، بەڵام دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر ئاڤا سوپرایزی بۆ کرد لە کرێچیەتیی رزگاری کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەو پێشمەرگەیە ناوی رێکەوت-ە، خەڵکی ناحیەی پیرەمەگروونە، خاوەنی چوار منداڵە و خێزانەکەی شەش سەرخێزانن، لە خانوویەکی بچووک ژیان دەکات، بەڵام بەهۆی هەژاریی و کەمدەرامەتییەوە ناتوانێت کرێی خانووەکەی دابین بکات، خاوەنی خانووەکەش داوای لێ دەکات چۆڵی بکات.

 

زانیاریی زیاتر: خەڵکی زیان لێکەوتووی پیرەمەگروون، بانگێشتی کەناڵی ئاڤا میدیایان کرد بۆئەوەی خەڵکی کوردستان ئاگادار بکەنەوە لە زیانی لافاوەکە و کە ئەوانیش زیانی زۆریان پێگەیشتووە، چونکە هیچ لایەنێکی بەرپرس لێی نەپرسیبوونەوە و کۆمەکی نەکردبوون، هەر بۆیە ژوان قەرەداغی، پێشکەشکاری بەرنامەی مۆری ئاڤا سەردانی کردن و لە نزیکەوە سکاڵا و داخوازییەکانی گەیاندن و چەندین چیرۆکی پێشتر نەبیستراو ئاشکرابوون.

 

لایەنێکی دیکەی چیرۆکەکە: لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا، پێشمەرگەیەک هاتە بەردەم مایکی ژوان قەرەداغی و وتی: "کرێچیم و وەزعم زۆر خراپە، ناتوانم کرێی خانووەکەم بدەم، بەم سەرمایە خاوەنی خانووەکە داوام لێدەکات چۆڵی بکەم، من مووچەکەم بەشم ناکات 700 هەزار وەردەگرم و لە نێوان هەولێر و سلێمانی هاتووچۆ دەکەم".

 

چارەسەر: ئاڤا میدیا بەرلەوەی 24 کاتژمێری بەسەردا تێپەڕێت و لە ڕۆژی چوارشەممە، بانگهێشتی ئەو پێشمەرگەیەی کرد، ڕاستەوخۆش مژدەی خانوویەکی نوێی پێدرا و فرمێسکی خەم و مەینەتی ئەو پێشمەرگەی پیرەمەگروونیان بۆ فرمێسکی پڕ ئومێدی و شادی گۆڕی و دۆخی ژیانی خێزانەکە بەتەواوی جێگیر بوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ