پڕۆژەی "خۆرهەڵاتن" غەززە لە وێرانبوونەوە دەگۆڕێت بۆ پێشکەوتووترین ناوچەی جیهان

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی "خۆرهەڵاتن" غەززە لە وێرانبوونەوە دەگۆڕێت بۆ پێشکەوتووترین ناوچەی جیهان

دیمەنی وێرانەی غەززە دوای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، پڕۆژەیەکی گشتگیر و گەورەی بەناوی پڕۆژەی "خۆرهەڵاتن" ئامادە کردووە، پێشنیازی گۆڕینی کەرتی غەززە لە ناوچەیەکی وێرانە بۆ شارێکی مۆدێرن، گەشتیاری و خاوەن تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: پرۆژەی "خۆڕهەڵاتن" لەلایەن تیمێکی تایبەتی کۆشکی سپی، بە سەرۆکایەتی جارید کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە کراوە،  پرۆژەکە لە 32 لاپەڕە پێکهاتووە، وێنەی خەیاڵی بۆ غەززەی داهاتوو دەخاتەڕوو، هۆتێلی پێشکەوتوو، هێڵی شەمەندەفەری خێرا و تۆڕی کارەبای زیرەکی پشتبەستوو بە ژیریی دەستکرد دەردەکەون.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەییەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ کەسێک پارە لە غەززەدا خەرج ناکات، ئەگەر پێشبینی ئەوە بکات دوو یان سێ ساڵی دیکە شەڕ ڕوودەداتەوە، وتیشی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری زۆری لە پێشە بۆئەوەی پاراستنی ڕێککەوتنامەی ئاشتی لە غەززە بەردەوامی پێبدات.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕەشنووسی پرۆژەی "خۆرهەڵاتن" تێچووی گشتی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بە 112ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و لە ماوەی 10 ساڵدا جێبەجێ دەکرێت، ئیدارەی ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە، بەبێ داماڵینی چەک لە حەماس و تێکدانی هەموو تونێلەکانی ناو غەززە، ئەو خەونە نایەتەدی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ