لە سنووری دهۆک و سلێمانی 18 کەسی بیانی دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
لە سنووری دهۆک و سلێمانی 18 کەسی بیانی دەستگیر کران

وێنەی بەشێک لەو کەسانەی لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق لە دهۆک و سلێمانی دەستگیر کران

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەستگیرکردنی 18 کەسی بیانی ئاسیایی ڕاگەیاند کە هەوڵیان دابوو بەشێوەیەکی نایاسایی لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی بێنە نێو هەرێمی کوردستان.

 

وێنە گەورەکە: هاووڵاتییانی بیانی لە سووریا و ئێرانەوە هەوڵدەدەن خاڵە سنوورییەکان ببڕن و بێنە ناو هەرێمی کوردستان لەوێشەوە برۆن بۆ خوارووی عێراق، بەڵام بەشێکی زۆریان لەلایەن پاسەوانی سنوور یان کارمەندانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەرکەکانی پاسەوانی سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەیسەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، مەفرەزەکانی لیوای سنووری یەکەم و سێیەم و 21ەم، لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، توانیان 18 دزەپێکەری بیانی بە ڕەگەزنامەی ئاسیایی دەستگیربکەن.

 

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە ئەو کەسانە هەوڵیاندا بوو بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی ببڕن. ئێستا ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر دەستگیرکراوان گیراوەتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ