
وێنەی تەیف سامی و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ مووچەی مانگی 10 چڕکراونەتەوە ئەم هەفتەیە بنێردرێت و تێکەڵ بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق نەکرێت و تەیف سامی سێ داواکاری هەیە بۆ ناردنی پارە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بەر لە سەری ساڵ بەردەوامن، میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ئامادەن و لەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێن.
زانیاریی تایبەت: سێشەممەی ڕابردوو پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، پێی وتووە وەرزی سەرمایە، لە کوردستان بەفر و بارانە، خەڵک پێویستی بە نەوت و کەلوپەلی زستان و ئامێرەکانی خۆگەرمکردنەوەیە، لافاو هاتووە و خەڵک بارودۆخی خراپە، بۆیە داوا دەکەم ئەم مووچەیە زوو بنێریت و تێکەڵ بە مووچەی عێراق نەکرێت. بەتایبەت مووچەی مانگی 10ـیە و لە عێراق مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت.
لە وەڵامدا تەیف سامی وتوویەتی کێشەمان نییە دەینێرین، بەڵام ئەم سێ داواکارییەم بۆ جێبەجێ بکەن:
یەکەم: میزان موراجەعەی مانگی 10 بنێرن، ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی حکومەت. ئەم ڕاپۆرتە ئێستا لە بەغدایە و ئامادەیە.
دووەم: حکومەتی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ بنێرێت. داهاتەکە ئامادەیە، نووسراوی ناردنیش کراوە، تەنیا ئەوە ماوە بە کاش بخرێتە سەر هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق لە لقی هەولێر.
سێیەم: ڕاپۆرتی ئەم مانگەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانم بۆ بنێرن، چەند هەزار بەرمیل هەناردەکراوە و داهاتەکەی چەند بووە. ئێستا لە وەزارەتی دارایی عێراقە و سبەی تەواو دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەو بەرپرسە باڵایە بە ئاڤای وت، ئەگەر سبەی یەکشەممە هەرسێ داواکارییەکە جێبەجێ بکرێن، لە دووشەممەوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان دەکرێ و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە دەنێردرێت، ئەگەرنا دوادەکەوێت، ڕەنگە ناردنی مووچە لە بەغدا دوابکەوێت بۆ 28 و 29ـی ئەم مانگە.
چونکە ئەگەر دووشەممە بنێردرێن دەکەوێتە کۆتایی دەوام و سێشەممە بەدەست تەیف سامی دەگەن، بە دوو ڕۆژیش زەحمەتە هەموو ڕێکارەکان تەواو بکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بەرپرسە باڵاکەی کورد بەردەوام لەگەڵ تەیف سامی لەسەر هێڵە، ڕۆژی پێنجشەممەش لەگەڵی کۆبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




