
دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش کە بەر لافاو کەوتوون تەرخان دەکات، بەرپرسێکی باڵا دەڵێت، باوەڕمان بەو کۆمیسیۆن و لیژنەیە نییە کە پێکهێنراوە، خۆمان لەڕێگەی لیژنەی خۆمانەوە پارەکە خەرج دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ و هەڵسەنگاندن بۆ زەرەر و زیانەکان. بە کردەیی سەردانی ناوچەکەیان کرد و ڕاپۆرتێکیان ئامادە کرد.
بەدواداچوونی ئاڤا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاڤا بەدواداچوونمان کرد ئایا لیژنەکە بە چی گەیشتووە، چی دەکات بۆ چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش و پیرەمەگروون. بەڵێنمان وەگرت لە حکومەتی عێراق، وتیان بڕی سێ ملیار دینارمان تەرخان کردووە، نووسراوی خەرجکردنی پارەکەشمان کردووە و لە سبەیەوە کاری لەسەر دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا پارە دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت: پارەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئەو ناوچانەیە بەر لافاو کەوتوون، هەمووی چاک دەکەینەوە، وەکو پرد و ڕێگا و پڕۆژەکانی حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە باوەڕمان بە کۆمیسیۆن و لیژنە نییە، خۆمان ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانمان هەیە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، ئەوان بە کارەکە هەڵساون، پارەکەش لەڕێگەی ئەوان خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی لە کوردستان هیچ فەرمانگەیەکیان نییە، دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی کوردستان پارەکە خەرج بکرێت و پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە بنکەیەکی پێشمەرگە لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی نێو خاکی سووریا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات و دەیخاتە بەردەم ترەمپ





