
دیمەنێکی گردبوونەوەکەی خەڵکی قەدش
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدەم داواکاریی دانیشتووانی کۆمەڵگەی قەدشی سەر بە قەزای ئامێدییەوە دەچێت و پرۆژەی ڕووناکی دەگەیێنرێتە ئەو شوێنە و کارەبایان دەکرێتە 24 کاتژمێری.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو بۆ داواکردنی مافە خزمەتگوزارییەکانیان دانیشتووانی کۆمەڵگەی قەدش- سەر بە قەزای ئامێدی گردبوونەوە و یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانیان پرۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری بوو، لەکاتی گردبوونەوەکە پەیامنێری ئاڤا چووە ناو خەڵک و دەنگیانی بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای گوت، "بەگوێرەی پلانی وەزارەتی کارەبا، پێش کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم قەزا، ناحیە، گوند و کۆمەڵگەکان دەکرێت بە 24 کاتژمێری.
گوتیشی کۆمەڵگەی قەدش لە پلانی وەزارەت دەبێت و لە "ماوەی داهاتوو بەگوێرەی هەلومەرجەکە ڕێککارەکانی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری لەو ناوچەیە جێبەجێ دەکەین".
ئەمەش بزانە: دوای گردبوونەوەکە، ئەمڕۆ هاوکارمان سورەیا هەساری و تیمی ئاڤا میدیا، سەردانی کۆمەڵگەی قەدشیان کرد و لەلایەن دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، لە ناوەندی کۆمەڵگەکە، تیمەکە گوێی لە داواکاری و گلەییەکانی هاووڵاتییان گرت. تیمی ئاڤا پێی ڕاگەیاندن کە لەبارەی کارەباوەش مژدەی خۆشیان پێدەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی نێو خاکی سووریا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات و دەیخاتە بەردەم ترەمپ






