لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا

شەیری بکە لە:
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا

وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی کە کوژرا

ئاڤا نیوز

 

لە سنووری ناحیەی پیرەمەگروون، دوو پێشمەرگە لە کاتی ئەرکدا دەبێتە دەمەقاڵێیان؛ یەکێکیان ئەوەی دیکەیان دەکوژێت و دواتر ڕادەکات، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو شەممە 20-12-2025، لە پرۆژەیەکی ئاو لە گوندی زێوێ لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە قەزای دووکان لەکاتی ئەرکدا دەمەقاڵێ لەنێوان دوو پێشمەرگە دروست بووە، سەرەتا کۆتایی بە دەمەقاڵێکەیان هاتووە و دواتر دیسان دەمەقاڵێیان دروست بووەتەوە، چەکیان بەکارهێناوە و تەقەیان کردووە، بەهۆیەوە یەکێک لە پێشمەرگەکان گیانی لەدەست داوە و بکوژەکەش هەڵاتووە.

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووکان بە ئاڤای گوت، "ئەو پێشمەرگەی کوژراوە ناوی (ع.ح.خ)ـە و تەمەنی 44 ساڵ بووە، هەردووکیان لەیەک فەوج و لیوان، هەردووکیان پلەیان نائیب زابتە و خەڵکی قەڵادزێن."

 

گوتیشی، "لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێکردووە و بەدوای سەرەداوێک دەگەڕێین بۆ ئەوەی تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: