لە سەری ساڵ بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەفر و باران دەبارێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەپێی پێشبینییەکان لە سەری ساڵ شەپۆلی پێنجەمی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە سەنتەری شار و ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: لە سەری ساڵ و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شەپۆلی پێنجەمی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و لە دهۆکیش بەفر دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش بایەکی بەهێز هەڵدەکات.

 

گوتیشتی پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی 27 و 28ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی جەمسەری ئەوروپی – باکوور بێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سپیی ناوەڕاست، ئەو شەپۆلە ئەگەری بارانبارینی لێدەکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ