
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو باڵیۆزانەی وڵاتەکەی دووردەخاتەوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داینابوون، ترەمپ پێی ڕاگەیاندوون: سەری ساڵ دەستبەرداری پۆستەکانتان ببن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە قسەی بۆ پێگەی پۆلیتیکۆی وڵاتەکەی کردووە، نزیکەی 24 باڵیۆز دیاریکراون و ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت تا 15 یان 16ی مانگی یەکی 2026پۆستەکانیان جێبهێڵن.
بەپێی زانیارییەکان، باڵیۆزەکان لە سەرانسەری جیهان، بە تەلەفۆن پەیوەندییان پێوەکراوە و پێیان وتراوە: خۆتان کۆبکەنەوە، چونکە دەبێت دەستبەرداری پۆستەکانتان ببن، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی ڕوونیان پێ بگوترێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی سیاسەتی ئەمریکا هەر سەرۆکێکی نوێ دێتە کۆشکی سپی، باڵیۆزەکان دەگۆڕێت، بەڵام ئەمانەی ترەمپ دەیەوێت بیانگۆڕێت بە باڵیۆزانی پیشەگەر ناسراون و ئەزموونێکی زۆرییان هەیە و چونکە ئەوان وەک فەرمانبەری دەوڵەت و بێ لایەن دەبینرێن کە کار بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی هەر سەرۆکێک دەکەن لە کۆشکی سپی بێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئیدارەی ترەمپ چەندین جار گومانی خۆی بەرامبەر بە کارمەندانی وەزارەتی دەرەوە نیشانداوە و بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەکەی، ئەو وەزارەتەیان بە "پەناگەی لیبراڵەکان" وەسف کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گۆڕینی باڵیۆزەکان پرۆسەیەکی ئاساییە لە هەر ئیدارەیەکدا. باڵیۆز نوێنەری سەرۆکە و مافی سەرۆکە دڵنیا بێتەوە لەوەی کەسانێک لەو پۆستانەن کە کار بۆ ئەجێندای ئەمریکا دەکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیموکراتەکانی ئەمریکاش هۆشداری دەدەن ئێستا نزیکەی 80 پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە جیهاندا چۆڵن و دەڵێن: ترەمپ بە دوورخستنەوەی دیپلۆماتکارە بە ئەزموونەکان، "پێگەی سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ چین و ڕووسیا چۆڵ دەکات".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت






