هۆشیار زێباری: پشتیوانی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکەین، بەڵام ..
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی کوردە و کاندیدی ئەو پۆستە پێویستە کۆدەنگی لەسەر بێت نەک لایەنێک خۆی کێی بوێت کاندیدی بکات، ئاشکراشی دەکات کە هەرچەندە پشتیوانی کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەو پۆستە دەکەن، بەڵام بەهۆی کێشەی "زمان، بڕوانامە و لەدایکبوونەوە" قورسە لایەنەکانی عێراق پێشوازی لە کاندیدکردنی بکەن.
وێنە گەورەکە: تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و هیچ کامێکیشیان بە فەرمی کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریینەکردووە، بەڵام لە میدیاکانی عێراق هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خواستی خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە بە چەند لایەنێکی عێراقی گەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بە کەناڵی شەرقییە نیوزی راگەیاند، هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان "ململانێی ئیرادەیە، چونکە هەرچەندە ڕوانگەی هاوبەشمان داڕشتبوو و پێش هەڵبژاردن بەرکەوتەی باشمان بە یەکێتیدا، بەڵام ئەوان کاتیان کوشت، ئێستاش دۆخەکە گۆڕاوە و ئێمە بەجیا گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەتی کوردستان و عێراق دەکەین".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەگەری خۆکاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانیش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، زێباری وتی، ئەم پۆستە مافی کوردە و دەبێت کاندیدی کورد بۆ ئەم پۆستە کۆدەنگی لەسەر بێت نەک لایەنێک کێی بوێت ئەو کاندید بکات، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی کاندیدکردنی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەو پۆستە دەکەن، بەڵام باوەڕیان وایە بەهۆی کێشەی "زمان، بڕوانامە و لەدایکبوونەوە" قورسە لایەنەکانی عێراق پێشوازی لە کاندیدبوونی بافڵ تاڵەبانی بکەن و بیرۆکەکەیان بەدڵ نابێت، بۆیەش پێشبینی ناکەن ناوبراو خۆی کاندید بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئەو باڵیۆزانەی ئەمریکا دوور دەخاتەوە کە بایدن داینابوون
- ببینە و ببیستە
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ شەوی یەڵدا لە ئاڤا لەگەڵ گرووپی کیژانی سنە
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە سەری ساڵ بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەفر و باران دەبارێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابییەک لە بۆکان پارچەیەک پسکیت لە قورگی گیر دەبێت و دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
29 خولەک لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئەو باڵیۆزانەی ئەمریکا دوور دەخاتەوە کە بایدن داینابوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابییەک لە بۆکان پارچەیەک پسکیت لە قورگی گیر دەبێت و دەخنکێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک بهدواداچوون بۆ کێشەی ژمارهیەک شۆفێری بارهەڵگری ههولێر دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا






