
دیمەنی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئۆپەراسیۆنەکەی ئەم دواییەی نێو خاکی سووریا لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ئەنجامدراوە و ڕەتیکردەوە پەیوەندیی بە هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی ئەمریکا بۆ سەر داعش بێت لە شاری دێرەزوور.
چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی ئاسمانی سەر بە شانەی "فالکۆنەکانی هەواڵگری" لە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە "ڕێنمایی و سەرپەرشتیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان" ئۆپەراسیۆنێکی "دابەزینی ئاسمانی" بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی سووریا و هاوپەیمانیی دژی داعش لە سووریا ئەنجامدا و دوو تۆمەتباری داعشیان دەستگیر کرد.
لێدوانی فەرمی: قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانی عێراق لە سووریا لەسەر بنەمای هەواڵگریی وردی شانەی فالکۆن لە دەزگای هەواڵگریی ناوخۆ بوو و دوای چەند هەفتەیەک چاودێریی ئەو ئامانجانە کراوە. لە ئەنجامدا ئەو داواکراوە گرنگانە لە قووڵایی نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە ناو خاکی سووریا دەستگیرکراون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان کراوە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە ئێستادا هەماهەنگی مەیدانیمان هەیە لەسەر ئاستی فەرماندە و سەرکردەکان لەسەر سنووری عێراق و سووریا، کە بریتییە لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕادەستکردنی کەسانی داواکراو و ڕێگریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دزەکردن. بەڵام ئەم هەماهەنگییە هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ سەرکردایەتی ئەمنی وەکو وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ و دامەزراوەکانی دیکە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەکی داعشیان لە پارێزگای دێرەزوور کردووەتە ئامانج و پێنج ئەندامی داعش کوژراون و یەکێکیان سەرکردەیە، سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە محەممەداوی ڕەتیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکەی ئەم دواییەی عێراق پەیوەندیی بەم هێرشەی ئەمریکاوە بێت و ڕایگەیاند: تەنانەت شوێنی جوگرافییەکەی جیاوازە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






