ئیسرائیل پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات و دەیخاتە بەردەم ترەمپ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەکردنی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازییە بۆ ئەوەی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران.
هۆکارە زانراوەکان: بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەرانییەکی قووڵیان هەیە لەوەی ئێران بە خێرایی سەرقاڵی بونیادنانەوە و فراوانکردنی بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکەیەتی، کە پێشتر لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لە جەنگی 12 ڕۆژەدا زیانی بەرکەوتبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ویلایەتی فلۆریدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆ ببێتەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا، نەتانیاهۆ هەوڵ دەدات ترەمپ ڕازی بکات کە بەهێزبوونی توانای مووشەکیی ئێران هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە نەک تەنیا بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵکو بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکەدا.
شێوازی جێبەجێ کردن: بەپێی کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەتانیاهۆ چوار بژاردە دەخاتە بەردەم ترەمپ، یەکەمیان ئیسرائیل بەتەنیا هێرش بکات، دووەمیان هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە بێت بە پشتیوانییەکی سنوورداری ئەمریکا، سێیەمیشیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بۆ سەر ئێران، بژاردەی چوارەمیش ئەمریکا بەتەنیا ئەرکی هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران بگرێتە ئەستۆ.
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن ئەگەر ڕێگری لە ئێران نەکرێت، توانای بەرهەمهێنانی مووشەکی دەگاتە سێ هەزار مووشەک لە مانگێکدا. هەروەها لە داهاتوودا سیستمی بەرگریی (S-300)ی ڕووسیا دەبێتە ڕێگر لەبەردەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل.
ئەوەش بزانە: سەرچاوەکان دەڵێن ئەگەر نەتانیاهۆ لە پرسی ئاگربەستی غەززە و کشانەوەی هێزەکانی لەوێ لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ هاوکار نەبێت، ڕەنگە ترەمپ کەمتر مەیلی هەبێت بۆ دەستپێکردنی بەرەیەکی شەڕی نوێ لە دژی ئێران.
باکگراوند: هەفتەی پێشوو دۆناڵد ترەمپ وتی، ئەگەر ئێران لەسەر مووشەکە بالیستییەکانیان لەگەڵماندا ڕێکنەکەون خۆیان دەزانن هێزێکی گەورەمان هەیە و دەتوانین بە خێرایی مووشەکەکانیان لەناوببەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە سەری ساڵ بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەفر و باران دەبارێت
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
قوتابییەک لە بۆکان پارچەیەک پسکیت لە قورگی گیر دەبێت و دەخنکێت
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
جووتیارانی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
قوتابییەک لە بۆکان پارچەیەک پسکیت لە قورگی گیر دەبێت و دەخنکێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە چەمچەماڵ 12 ڕۆژێک جارێک ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون شەڕ ڕووی دا و پێشمەرگەیەک کوژرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی نێو خاکی سووریا ئاشکرا دەکات






