ئاڤا ناوی دوو بەهێزترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 20 کانوونی یەکەم

هەریەک لە باسم بەدری و عەلی شوکری کە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا چانسی مالیکی و سوودانی بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کەم بووەتەوە و ئێستا دوو کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە دەکەن ئەوانیش: باسم بەدری و عەلی شوکرین.
وێنە گەورەکە: مانگێک زیاتر بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق تێپەڕیووە و چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی دوو کاندید چانسی بەهێزیان هەیە؛ باسم بەدری و عەلی شوکری. باسم بەدری، سەر بە دەوڵەتی یاسایە و سەربە مالیکییە، نووری مالیکی پشتیوانی دەکات ئەگەر خۆی نەبێت باسم بەدری ببێتە سەرۆکوەزیران. دکتۆرای لە ئابووری کشتوکاڵ هەیە، ئێستا سەرۆکی دەستەی ڕێشەکێشکردنی حیزبی بەعسە.
عەلی شوکری، خەڵکی نەجەفە، پێشتر لەسەر پشکی سەدرییەکان وەزیری پلاندانان بوو، سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقە، ئێستا دەڵێت بێلایەنم. فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق پشتیوانی دەکات.
زانیاریی تایبەت: محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی، تا ڕادەیەک یەکلابۆتەوە هیچیان نابن بە سەرۆکوەزیران. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، سوودانی تورکیا و قەتەڕ پشتگیری دەکەن بەتایبەت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
-سوودانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکان شکستی هێناوە، حکومەتیشی خستۆتە ژێر قەرزێکی زۆر. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە حکومەتی پێشوو کاتێک مستەفا کازمی حکومەتی تەسلیمی سوودانی کردووە، 33 تریلیۆن دیناری کاش پارەی بەردەست هەبووە، کەچی لەم چوار ساڵە ئەم پارەیە یەک دیناری نەماوە، حکومەتیش 50 تریلیۆن دینار تەنیا پارەی بەڵێندەر قەرزارە، ئەمە جگە لەوەی زۆربەی مانگەکان بڕی دوو تریلیۆن و نیو بۆ سێ تریلیۆن دینار تەنیا بۆ مووچە پارە لە بانکی ناوەندی بە قەرز وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، مالیکی ئوردن و سعوودیە پشتگیری دەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتی هەیە، پێشتریش وتوویەتی ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران هەڵەکانی ڕابردوو بەرامبەر کوردستان دووبارە ناکاتەوە.
خاڵێکی تری بەهێزی ئەوەیە کۆنترۆڵی بەسەر میلیشیاکان هەیە و دەتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، کە ئەمە خواستی ئەمریکایشە، بەڵام لە ناوخۆی عێراق دۆخی باش نییە و پاڵپشتییەکی ئەوتۆی نییە. زۆربەی لایەنەکان لە عێراق لەگەڵ ئەوەن کەسێک ببێتە سەرۆکوەزیران پێشتر تاقی نەکرابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





